ناس کورد-
نوسراوێکی وەزیری شەهیدانی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی کە داوای کڕینی ئۆتۆمبێلێک بۆ بریکاری وەزارەتەکە دەکات بەبڕی زیاتر لە 94 ملیۆن دینار کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژان حەمەڕەش، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی نوسراوەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، "وەزارەتی شەھیدان ئەم چاکسازییە لە کوێی یاسای چاکسازی و یاسای زیندانیانی سیاسیدا ھاتووە کە دوو یاسای بەرکارن و نابێت ھیچ پەیڕەو و ڕێنماییەکیش پێچەوانەیان ھەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆتۆمبێل بۆ بریکاری وەزارەت دەکڕن 94 ملیۆن و 500 هەزار دینار لە کاتێکدا ئەم بریکارە لە ساڵی ڕابردووش ئوتۆمبێلی بۆ کڕدراوە بە بڕی 92 ملیۆن دینار."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دەپرسم ئەگەر ئەم دوو بڕە کۆبکرێتەوە منحەی چەند زیندانی سیاسی دەکات کە مانگی 250 هەزار دینار وەردەگرن."