گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مژدەیەک لە وەزیری دارایی هەرێمەوە بۆ فەرمانبەران

2021.08.30 - 10:13
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەیەک لە وەزیری دارایی هەرێمەوە بۆ فەرمانبەران

ناس کورد-

وەزیری دارایی هەرێم مژدەی کردنەوەی هەژمێری بانکی بە فەرمانبەرانی هەرێم دا و ڕایگەیاند، کردنەوەی هەژمێری بانکی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی و پۆلیس چووە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرپەرشتیارى لیژنەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیش دەڵێت، مووچەی 20 هەزار کەس ڕاگیراوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات جەناب، وەزیری دارایی هەرێم (دووشەممە 30ی ئابی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، بەپێی مادەی 13 لە یاساکە کە تایبەت بە کردنەوەی هەژمێری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەران، ئەمڕۆ مژدەی ئەوە دەدەین کە ئەو مادەیە چووە بواری جێبەجێکردنەوە."

 

وتیشی، "وەک  هەنگاو یەکەم یاساکە بۆسەرجەم کارمەندانی شارستانی و کەرتی پۆلیس جێبەجێدەکرێت و هەژمێری بانکیان بۆ دەکرێتەوە، بۆ ئەوەى مووچەخۆران لە ڕێی بانکەوە مووچەکانیان وەرگرن، ئەویش هەم بۆ پێدانى مووچە، هەروەها بۆ وەرگرتنى بارکۆدى بێ هاوتایە بۆ ئەوەى مووچەخۆران بۆ تەواوى کاروبارەکانى خۆیان ئەو ئەژمارە بەکار بێنن.

 

هاوکات هەر لە کۆنفرانسەکەدا عەبدولکەریم خەسرۆ، سەرپەرشتیارى لیژنەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى ڕایگەیاند، "ملیۆنێک و 200 هەزار کەس زیاتر تۆمارکراون لە سیستمی بایۆمەتریدا، بەڵام ئەوە گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت، چونکە هەندێک کەس سێ جار ناوی هاتووە، یاخود نایاسایین."

 

باسی لەوەشکرد، "تائێستا زیاتر لە 20 هەزار مووچە ڕاگیراون و بەدواداچوون دەکرێت و هەرکەس نایاسایی بێت مووچەکەی دەبڕدرێت."

 

وتیشی، "بەم ڕێگایە دەتوانین کۆنتڕۆڵی کۆمەڵێک حاڵەت بکەین، لەوانە تەنها مووچەخۆرەکە خۆی دەتوانێت سوود لەو مووچەیە وەربگرێت، هەروەها وادەکات تەواوی زانیارییەکانی فەرمانبەران لە شوێنێک هەبێت."