گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕێگەیەکى نوێ بۆ کوتان بە ڤاکسین پەیڕەودەکرێت

2021.08.29 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێگەیەکى نوێ بۆ کوتان بە ڤاکسین پەیڕەودەکرێت

ناس كورد-

بەهۆى زۆرى ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا، تایلەند رێگەیەکى نوێ بۆ کوتانى خەڵک بە ڤاکسین دەگرێتەبەر، جیاواز لەو رێگە باوەى لە وڵاتانى تر پەیڕەو دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سوباكيت سيريلاك بەرپرسى خزمەتگوزاریی پزیشکى لە وەزارەتى تەندروستى تایلەند بە گۆڤارى "فوتورا سونتى" فەڕەنسى تایبەت بە بوارى پزیشکى راگەیاندووە، رێگە نوێیەکە بریتییە لەکوتانى خەڵک بەڤاکسین راستەوخۆ لەژێر پێستییەوە، نەک لە رێگەى ماسولکەوە، ئەوەش هەمان کاریگەرى هەیە.

 

وتیشى "کوتانى خەڵک بەو رێگە نوێیە، چواریەکى ئەو بڕەى پێویستە کە بەرێگەکەى تر لەخەڵک دەدرێت، لەکاتێکدا هەمان کاریگەرییان هەیە".

 

بەرپرسەکەى تەندروستى تایلەند باسى لەوەشکرد، ئەو رێگەیە نوێیە یارمەتیان دەدات کە چوار هێندەى ئێستا خەڵک بە ڤاکسین بکوتن، بەهەمان ئەو بڕە ڤاکسینەى کە لەبەردەستیاندایە.

 

مانگى رابردوو تایلەند یەکەم وڵات بوو کە پشتى بەست بە تێکەڵکردنى سینۆفارمى چینى و ئەسترازینیکاى بەریتانى، لەکاتێکدا ڤاکسینى ڤایزەرى بۆ تیمە پزیشکییەکان تەرخانکردووە.

 

پێشتر پزیشکێکى ئەمریکى هۆشداریدابوو لەگۆڕینى شێوازى کوتانى خەڵک بە ڤاکسین و جەختیکردبووەوە کوتان جگە لە ماسولکە دەبێتە هۆى ئەوەى ڤاکسینەکە کاریگەرى نەبێت.