ناس کورد-
دادگاى سلێمانى ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کەباس لە سزادانى ئەو دادوەرە دەکەن کە بڕیاریدا لاهور شێخ جەنگى بەکەفالەت ئازاد بکرێت، دواى ئەوەى چووە بەردەم دادگا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رونکردنەوەیەکى دادگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو هەواڵە ناڕاستە کە باس لە سزادانى دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/٤ دەکەن بە گواستنەوەى بۆ شوێنێکى تر.
ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر سۆشیال میدیاى سەر بە لاهور جەنگى بڵاویکردەوە، ئەو دادوەرە سزادراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکى دیکە.