ناس کورد-
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا رایگەیاند، هاوکارى وڵاتەکەى بۆ سەرهەڵنەدانەوەى داعش بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم رایگەیاند، جەنگى دژى تیرۆر و داعش پەیوەستە بە ئاسایشى ناوچەکە و هەرێم و عێراق و ئەوروپاش، بۆیە پشتیوانى فەڕەنسا بۆ هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
وتیشى لەکۆنگرەى لوتکەى بەغدا داواکراوە رۆڵى کورد لەناوچەکە لەبەرچاو بگیرێت.
لاى خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند، "لەم دۆخە هەستیارەدا و لە کاتێکدا کە عێراق بەرەو پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی نیشتمانی دەڕوات، سەردانی سەرۆک ماکرۆن بۆ بەغدا و هەولێر زۆر مایەی مایەبەخش و پەیامێکی روونی بەردەوامیی پشتگیریی فەرەنسایە بۆ پرۆسەی دیموکراسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان".
وتیشى "ئێمە لە عێراق، پێویستیمان بە یارمەتییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، کە هێشتا لە عێراق و ناوچەکە و جیهانیش مەترسییەکی راستەقینەیە، پێویستیمان بە یارمەتییە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و بەهێزکردنی دیموکراسی و کارکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، بۆ چاکسازی و پێشکەوتن، بۆ بەشداری و هاوبەشیی پێکهاتەکان لە دەسەڵات و بەڕێوەبردنی وڵاتدا".