ناس کورد-
تەرمى پیاوێک دواى چوار رۆژ مردنى لەسلێمانى دۆزرایەوە، پزیشکى داد دەڵێت بەهۆى بۆن و داڕزانى جەستەیەوە دەبێت چەند رۆژێک لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت دواتر توێکارى لەسەر بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تەرمەکە ئەمڕۆ لە ماڵێکدا لەگەڕەکى زەرگەتە دۆزرایەوە، کە پیاوێکى لەدایکبووى ١٩٧٦ و بەتەنها لەو ماڵەدا ژیاوە.
بەرزان محەمەد پزیشکى داد لە سلێمانى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەهۆى ئەوەى چەند رۆژێک بووە گیانى لەدەستداوە، تەرمەکە داڕزاوە و زۆر بۆنى کردووە، بۆیە لەئێستادا ناتوانن توێکارى بۆ بکەن.
وتیشى چەند رۆژێک تەرمەکە لەساردکەرەوەدا دەھێڵنەوە بۆ ئەوەى داڕزان و بۆنەکەى رابگرێت، دواتر کارى لەسەر دەکەن و پاش راپۆرتى پزیشکى و بەبڕیارى دادوەر رادەستى کەسوکارى دەکرێتەوە.