گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرۆگرامی سەرجەم ڕۆژەکان بخوێنەرەوە

فێستیڤاڵی ئازادی‌ و نەورۆز لە هەولێر 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت

2019.03.11 - 14:12
فێستیڤاڵی ئازادی‌ و نەورۆز لە هەولێر 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت

 

 

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری‌و هونەری پارێزگای هەولێر، بۆ ماوەی 10 رۆژی بەردەوام فێستیڤاڵی ئازادی‌ و نەورۆز ئەنجام دەدات.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری‌و هونەری پارێزگای هەولێر ڕایگەیدەکەنێت رۆژانە بە ئاهەنگ و چالاكی و بڕگەكانی فێستیڤاڵ، لەكاری هونەری و میوزیك و گۆرانی و شێوەكاریی و شانۆ و وەرزش و كەلەپوور و فۆلكلۆری كوردەواری و چەندین بڕگەی دیكەی ناوازە پێشكەش دەكرێت.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبرایەتییەکە، ئەمڕۆکاتژمێر4ی ئێوارە  لە پاركی شار، بە سروودی ئەی رەقیب و سروودی دەمی راپەڕین، فیستیڤاڵەکە دەست بە كارەكانی دەكات.

 

پڕۆگرامی رۆژانی داهاتووی فێستیڤاڵەكە بەم شێوەیەیە:

 

ڕۆژی 12ی ئازار كاتژمێر 11ی بەیانی، لە هۆڵی میدیا گەلەری كوردستان، پیشانگای هاوبەشی فۆتۆگرافی- ڤیدیۆ ئارت دەكرێتەوە.

 

ڕۆژی 13ی ئازار كاتژمێر 10ی بەیانی، لە سەر قەڵای هەولێر، پێشانگای كارە دەستییەكان دەكرێتەوە.

 

ڕۆژی14ی ئازار كاتژمێر 10ی بەیانی رێوڕەسمێكی فراوانی نەمامچاندن بەڕێوەدەچێت.

 

53532444_2042831349178690_5131655190440574976_n.jpg?_nc_cat=104&_nc_eui2=AeFIpOeO01Sl8s2TIbWGEroDqguwhX1Ogc4SMJZkPHH1Pl1I-t4kFJb9MFOofqe0oOoKDZuo7OOpTGEr5qrjmhwvDzMp3xyyg4_zhKxlD4_DIQ&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=824ea4f4e43fbe544c14b213b3a15931&oe=5D14F538

 

ڕۆژی16ی ئازار كاتژمێر 10ی بەیانی لە پاركی شار نمایشی شانۆی سەر شەقام، هەروەها یادی هەڵەبجەی شەهید دەكرێتەوە، هەمان ڕۆژ كاتژمێر 11:30ی بەیانی لە پاركی شانەدەر، 6000 كتێب بێبەرامبەر بەسەر ئامادەبوواندا دابەش دەكرێت بۆ هاندانی خوێندنەوە.

 

ڕۆژی17ی ئازار كاتژمێر 10:30ی بەیانی لە پاركی شانەدەر، ماراسۆنی كچان سازدەكرێت، لە هەمان رۆژدا لە كاتژمێر 11:30ی بەیانی لە پاركی شانەدەر، فێستیڤاڵی منداڵان سازدەكرێت.

 

ڕۆژی 18ی ئازار كاتژمێر 4ی ئێوارە لە هۆڵی رۆشنبیری، رێوڕەسمی دابەشكردن و واژۆكردنی 10 كتێبی شیعری.

 

 

53729329_586852268483370_3186928461629358080_n.jpg?_nc_cat=104&_nc_eui2=AeG2tZEX6wGcfYEDX9E-omMnDOuUUNZvjokqh2Qe8AJTGJ4vAHQjdO35CK7ShEoQZAKsbhpDCcY1MWdeUKs-9i35NdblM-uGvEgAXEzbo6MViQ&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=ec45866c53c53eb88fa16cba538b1f3d&oe=5D20D2C6

ڕۆژی 19ی ئازار كاتژمێر 4ی ئێوارە لە سەر قەڵای هەولێر نمایشی هونەری و گۆرانی و میوزیك و شایی تیپەكانی هەریەك لە (وڵاتی چیك، وڵاتی میسر، كوردانی رۆژئاوا) بەڕێوەدەچێت.

 

ڕۆژی 20ی ئازار كاتژمێر 4ی ئێوارە لە پاركی شانەدەر، سروودی ئەی رەقیب و وتاری نەورۆز پێشكەش دەكرێت، هەروەها تابلۆی هونەرە میللییەكانی هەولێر بە بەشداریی هونەرمەندان (هانی، نازدار، ماهیر ئەمین، ئۆژین نەوزاد، دەشنێ موراد، عەبدوڵا هەركی) ساز دەكرێت و دواتر ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە.