ناس کورد-
شەوی ڕابردوو کاتێک ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکى فەڕەنسا لە فڕۆکەخانەی هەولێر دابەزی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستاندا سواری یەک ئۆتۆمبێلی گرانبەها بوون و پێکەوە چوونە شوێنی کۆبوونەوەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جیاواز لە لێکدانەوە سیاسییەکانی سواربوونی ئەو دوو سەرۆکە لە ئۆتۆمبێلێکدا، جۆری ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکە سەرنجی خەڵکی بەدوای خۆیدا ڕاکێشاوە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد بۆ جۆر و نرخ و تایبەتمەندییەکانی، ئەو ئۆتۆمبێلە لە جۆری MayBachی کۆمپانیای مێرسێدس-بێنزی ئەڵمانییە و مۆدێلی 2021ـە، نرخەکەى لە هەرێمی کوردستان لە 28 دەفتەرەوە دەستپێدەکات بەپێی تایبەتمەندییەکانی.
ئۆتۆمبێلەکە گولـلەنەبڕە و لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە کامێرایی شەوی تێدایە، مەکینەکەى 4.0 لیتری هەشت بستۆنە بە هێزی 463 ئەسپ.
درێژی ئۆتۆمبێلەکە 5.2 مەترە، پانییەکەی 1.95 مەترە و بەرزییەکەشی 1.5 مەترە.