گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

توێژینەوەیەك كاریگەرترین جۆری ڤاکسینی دژی كۆرۆنا ئاشكرا دەکات

2021.08.29 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەك كاریگەرترین جۆری ڤاکسینی دژی كۆرۆنا ئاشكرا دەکات

ناس کورد-

توێژینەوەیەكی هاوبەشی دەوڵەتی بەحرەین و توێژەرانی زانكۆی كۆلۆمبیای ئەمەریكا ئاشكرایكرد، ڤاكسینی سینۆفارمی چینی كەمترین كاریگەریی هەیە لە خۆپارێزی و چاكبوونەوە و رێگرتن لە مردن بەراورد بە ڤایزەر بەتایبەت بۆ سەروو 50 ساڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەكە كە لە ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ بڵاوكراوەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (29ی ئابی 2021) ئەوەی ئاشكراكردووە، ڤاكسینەكانی ئەسترازینیكای بەریتانی و سبۆتنیكی ڕوسی كاریگەربوون لە رێگرتنی توشبوون بەراورد بەوانەی هیچ ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، هەروەها وەرگرانی ڤایزەر كەمتر مردوون بەراورد بە وەرگرانی سینۆفارم.

 

هەر بەگوێرەی ئەنجامەكانی توێژینەوەكە، ڕێژەی سەدی مردن لەناو حاڵەتەكانی كۆڤید 19 پاش وەرگرتنی ڤاكسینەكان 0.46% بووە لەناو وەرگرانی سینۆفارم، بەراورد بە 0.15% ی وەرگرانی ڤایزەر، لە كاتێكدا رێژەكە بۆ ئەسترازینیكا دەگاتە 0.03% كە كەمترین مردنە لەناو وەرگرانی ڤاكسینەكان.

 

زانایان و شارەزایانی زانستی پزیشكی هۆشداری دەدەن لە گشتاندنی ئەم ئەنجامانە پێش قووڵبوونەوەی زیاتر لە تەمەنی وەرگران و رێژە و جۆری ئەو نەخۆشییانەی تر پێشتر هەیانبووە لەگەڵ وەرگرتنی ڤاكسینەكان و بارودۆخ و هۆكاری ڕاستەقینەی خێراكردنی مردنیان و جەخت دەكەنەوە ئەنجامی توێژینەوەكە بەراییە.