گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکان ببینە

ڤیدیۆ؛ وەزیری دەرەوەى ئێران لە بەغدا هەڵەیەکی تری زەقی کرد

2021.08.29 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ وەزیری دەرەوەى ئێران لە بەغدا هەڵەیەکی تری زەقی کرد

ناس کورد-

ڤیدیۆی کاردانەوەى شاندی عێراق لەدوای هەڵەیەکی زەقی حسێن ئەمیر عەبدولهەیان، وەزیری دەرەوەى ئێران لە لوتکەی هەماهەنگی و هاوبەشی لە بەغدا وەک ئاگر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە عێراق تەنی.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ حوسێن ئەمیر عەبدولهەیان وتبووی کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و عێراق گەیشتووەتە 300 ملیار دۆلار، بەڵام دواتر و پێش کۆتایی لوتکەکە، وەزیرە ئێرانییەکە زانیارییەکانی ڕاستکردەوە و وتی لە ڕاستیدا 13 ملیار دۆلارە نەک 300 ملیار دۆلار.

هەردوای زانیارییەکەى وەزیرە ئێرانییەکە، شاندی عێراقی لە پشتی مستەفا کازمیی سەرۆکوەزیرانەوە توشی سەرسوڕمانی تەواوەتی بوون و کەوتنە مقۆ مقۆ لە نێوانیان و ئاماژەی دەستی ئەندامێکی شاندەکە خوێندنەوەى زۆری بۆ کرا.

جگە لەوەش، بڕیاربوو وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕیزی دووەمدا بوەستێت بۆ وێنەگرتن كە تایبەت بوو بە وەزیرانی دەرەوە، كەچی خۆی خزاندە ڕیزی سەرۆك و میرەكان لە لوتكەی ئەمڕۆی بەغدا بەپێچەوانەی پرۆتۆكۆلەوە.

me_ga.php?id=4426