گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

نرخی ئەفیون بەرزبوویەوە لە ئەفغانستان

2021.08.29 - 10:08
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی ئەفیون بەرزبوویەوە لە ئەفغانستان

ناس کورد-

بزوتنەوەی تاڵیبان داوای كردووە لە جوتیارەكانی ئەفغانستان چاندن و بەرهەمهێنانی خەشخاش ڕابگرن، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەفیون لە وڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵی ئەمەریكی لە هەواڵێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (29ی ئابی 2021) بڵاویكردەوە، دانیشتوانی هەندێك لەو ناوچانەی خەریكی چاندنی خەشخاشن سكاڵای ئەوەیان هەیە تاڵیبان داوایان لێكردوون بەرهەمهێنان ڕابگرن.

 

بەگوتەی ڕۆژنامەكە، ئەم هەنگاوەی تاڵیبان بۆ زیاتر خۆ نزیككردنەوەیە لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لە هەمان كاتیشدا بووەتەهۆی گرانبوونی نرخی مادە هۆشبەرەكانی تر لەوانەش هیرۆین.

 

بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەفغانستان سەرچاوەی 80% مادە هۆشبەرەكانی جیهانە و ساڵانە بایی دەوروبەری 1.5 ملیار دۆلار هەناردە دەكات بە رێژەی دەوروبەری هەزار تۆن، لە ئێستاشدا تاڵیبان گفتی ئەوەی داوە ڕێگە بگرێت لە بەرهەمهێنانی ئەو مادانە.