گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکان ببینە

ڤیدیۆی دەستگیرکردنی 70 کۆچبەری کورد کە یۆنان بەنیاز بوو بە نهێنی بێت

2021.08.29 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆی دەستگیرکردنی 70 کۆچبەری کورد کە یۆنان بەنیاز بوو بە نهێنی بێت

ناس کورد-

هێزی دەریاوانی یۆنان 70 کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستانی لەناو یەختێکدا لە نزیک دورگەی کیتیرا دەستگیرکرد و بە نیاز بووە هه‌موویان به‌ نایاسایی و نهێنی دیپۆرتی توركیا بكاته‌وه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی پیشتی نیوز کە گرنگی بە هەواڵی کۆچبەرانی کورد دەدات دەڵێت، له‌ به‌یانی ڕۆژی شەممە (28ی ئابی 2021) یه‌ختێك به‌ 70 كۆچبه‌ری كورده‌وه‌ نزیك دورگه‌ی كیتیرا (Kythira) له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ ده‌ستگیر كران، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌یانامه‌یه‌كی بڵاونه‌كرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌وان ده‌ستگیر كراون، به‌ نیاز بوون ده‌ستگیركردنی كۆچبه‌ره‌كان به‌ نهێنی بمێنێته‌وه‌.

 

دەشڵێت، كۆچبه‌ره‌ كورده‌كان له‌ لایه‌ن هاوڵاتی یۆنانی ئه‌و دورگه‌یه‌ بینرابوون كاتێك هێزی ده‌ریاوانی ئه‌وانی ده‌ستگیر كردبوو له‌ ناوچه‌یه‌كی نهێنی دورگه‌كه‌دا و گرته‌ ڤیدیۆكه‌ش له‌ میدیا ناوخۆیه‌كانی ئه‌و دورگه‌یه‌ بڵاوكرایه‌وه.

 

ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی كه‌ هاوڵاتیه‌كی یۆنانی تۆماری كردووه‌ له‌ دورگه‌ی كیتیتا كه‌ ده‌بینێت، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری ده‌ستگیر كردووه‌.

سەرباری ئەوەى وەزارەتی دەریاوانی یۆنان نکۆڵی لە دەستگیرکردنیان کردووەتەوە، بەڵام ڕێكخراوی Greek Helsinki Monitor یۆنانی له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه‌ په‌یوه‌ندی كرد به‌ هه‌موو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه‌ ئه‌وان ئاگادارن له‌ بوونی نزیكه‌ی 70 كۆچبه‌ری كورد له‌ دورگه‌ی كریتی و ده‌یانه‌وێت داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن و  پێویسته‌ پرۆسه‌ی یاساییان بۆ ئه‌نجام بدرێت.

 

ئه‌مه‌ وێنه‌یه‌كی هه‌موو كۆچبه‌ره‌ كورده‌كانه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ شاردرابوون تاكو كه‌س نه‌یانبینێت، به‌ڵام وێنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی یۆنانی دانیشتووی ئه‌و دورگه‌یه‌، گیراوه‌ و له‌ میدیاكانی یۆنانیش بڵاو بۆته‌وه‌.

شاردنه‌وه‌ی 70 كۆچبه‌ری كورد له‌ دورگه‌ی كیتیرا له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ تاكو كه‌س نه‌یانبینێت شاردنه‌وه‌ی 70 كۆچبه‌ری كورد له‌ دورگه‌ی كیتیرا له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ تاكو كه‌س نه‌یانبینێت

دواتر دره‌نگانی شه‌وی شه‌ممه‌ هێزی ده‌ریاوانی یۆنان په‌نابه‌ره‌كانی خسته‌ ناو یه‌ختێكه‌وه‌ هه‌مووانی بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه‌.

به‌ڤیدیۆ: ساته‌ وه‌ختی ده‌ستگیر كردنی 70 كۆچبه‌ری كورد