گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قبوڵی ناکەین’’

نوێترین پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی گۆڕانکاری و کێشەکانی یەکێتی

2021.08.28 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی گۆڕانکاری و کێشەکانی یەکێتی

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی جەخت لە گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی دەکاتەوە و دەڵێت، نایانەوێت یەکێتی بۆ بەرژەوەندی و کاری تایبەت بەکاربهێنرێت و لە هیچ کەسێکیش قبوڵ ناکەن کاری لەو شێوەیە بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی (شەممە 28ی ئابی 2021) بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی عەشرەتی نەوڕۆڵی.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبارەی ئەرکەکانی یەکێتی و بەرپرسیارێتی بەرامبەر خەڵک، ھاوسەرۆکی یەکێتی ڕوونیکردووەتەوە، "یەکێتی پشتیوان بە خەڵک و دڵسۆزانی رێبازی مام بە سیاسەتێکی نوێ درێژە بە خزمەتەکانی دەدات." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گۆڕانکاری و چاکسازییەکان کرد و ڕایگەیاند، "هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لەماوەی رابردوودا کردوومانە لەپێناو پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و پاراستنی رێبازەکەی مام بوو و نامانەوێت یەکێتی بۆ بەرژەوەندی و کاری تایبەت بەکاربهێنرێت و لە هیچ کەسێکیش قبوڵ ناکەین کاری لەو شێوەیە بکات."

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بافڵ تاڵەبانی لە ڕێگەی شاندێکەوە داوای لە لاهور شێخ جەنگی کرد هەرێمی کوردستان جێبهێڵێت و 72 کاتژمێر مۆڵەتیشی پێدا، بەڵام 72 کاتژمێرەکە کۆتایی هات و لاهور شێخ جەنگی ئامادەنەبوو هەرێم جێبهێڵێت، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمشەوی شەممە، چووە شەقامی سالم و بەختیاریی شاری سلێمانی. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: دوا پەرەسەندنەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی ’’هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان’’

 

 

May be an image of 2 people, people standing and outdoorsMay be an image of 6 people, people standing and outdoors

May be an image of 9 people, people standing, people sitting and outdoors

May be an image of one or more people, people standing and outdoors