گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆكاری كوشندەیی نەوە نوێیەكەی كۆرۆنا ئاشكراكرا

2021.08.28 - 20:31
App store icon Play store icon Play store icon
هۆكاری كوشندەیی نەوە نوێیەكەی كۆرۆنا ئاشكراكرا

ناس کورد- 

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كرد خەڵكانی توشبوو بە نەوەی نوێی كۆرۆنا (دەلتا) 300 هێندەی نەوە بنەڕەتییەكە زیاتر هەڵگری ڤایرۆسەكەن و ئەمەر هۆكاری قورسی حاڵەتەكانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەكە كە سەنتەرە كۆرییەكانی چاودێری كۆرۆنا كردوویانە (KDCA) و "ناس كورد" بینیویەتی (28ی ئابی 2021) قورسایی ڤایرۆسەكە یەكسانە بەچڕی هەبوونی لە خوێنی توشبوودا، تا ئەو چڕییەش زیاتر بێت ئەگەری گواستنەوە زیاترە بۆ كەسێكی تر.

 

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە چڕی دەلتا لە رۆژی چوارەمی توشبووندا بە كۆرۆنا لە 300 دادەبەزێت بۆ 30 هێندە و لە رۆژی نۆیەمەوە كەم دەبێتەوە بۆ 10 هێندە و لە رۆژی دەیەمی توشبووندا یەكسان دەبێت بەتوشبووانی نەوە بنەڕەتییەكەی كۆرۆنا. 

 

نەوەی دەلتای كۆرۆنا بۆ یەكەمجار لە وڵاتی هیندستان سەریهەڵدا، دواتر لە وڵاتانی دنیا بڵاوبوویەوە.