ناس کورد-
پاش ماوەیەک لە توشبوون بە کۆرۆنا و مانەوەی لە نەخۆشخانە هونەرمەند و شێوەکاری کورد، شێرکۆ جەلال کۆچی دوایی کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەکر شوانی، هاوڕێی ئەو هونەرمەندە هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، "زۆر بەداخەوە بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند و شێوەکار شێرکۆ جەلال کە ئەمڕۆ بە ڤایرۆسی نەگریسی کۆرۆنا گیانی سپارد."
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینیش هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەند بڵاوبووەوە، بەڵام دواتر کەسوکاری ناوبراو هەواڵەکەیان ڕەتکردەوە.