گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای وروژاندنی دۆسییەی خاشقچی دەکات

2019.06.27 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوەیەکگرتووەکان داوای  وروژاندنی  دۆسییەی خاشقچی دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لێکۆڵەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دۆسییەی کوژرانی ڕۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشوقچی، داوا لە وڵاتانی کۆمەڵەی 20 دەکات، سبەینێ لە کۆبوونەوەکەیان لە ژاپۆن، دۆسییەی خاشقچی "بوروژێنن". . ئانیس کالامار، لەبەردەم ڕۆژنامەنوساندا ئاشکرایکرد: "کوژرانی ئەو ڕۆژنامەنوسە سعودیە بە پشتیوانی دەوڵەتێک بووە، نەک ئەوەی ئێستا دەوترێ کۆمەڵێک کەسی نەزان ئەو کارەیان کردبێت". . کالامار داواشیکرد، سبەینێ ئەو وڵاتانە بەرپرسیارێتی کوشتنی خاشقچی بخەنە ملی بەرپرسانی باڵای سعودیە. . لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئانیس کالامار، ڕاپۆرتێکی لەبارەی کوشتنی خاشقچییەوە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردبوو، سەرەڕای ئەوەی سعوودیه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ تاوانی كوشتنی ئەو رۆژنامه‌نوسە، لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه‌ ئه‌نجامدرا بۆ ئەو مەبەستە، شكستی هێناوە له‌ ئاشكراكردنی زنجیره‌ی وه‌رگرتنی فه‌رمانه‌كان. . كالامار هێمای بۆ ئەوە کرد، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستكه‌وتوون، ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن كه‌ مه‌رگی خاشقچی، كوشتنێكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا، بێسه‌روشوێنبوون و ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی گریمانە نه‌كراوه‌. . .