گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماکرۆن لە بەغدا: لێرەین بۆ بەهێزکردنی سەروەریی عێراق

2021.08.28 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
ماکرۆن لە بەغدا: لێرەین بۆ بەهێزکردنی سەروەریی عێراق

ناس کورد-

ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە لوتکەی بەغدا بۆ هەماهەنگی و هاوبەشی ڕایگەیاند، "لێرەین بۆ بنیادنانەوەى ژێرخانی ئابوریی عێراق و گەڕاندنەوەى سەقامگیری بۆ ناوچەکە" و هەروەها " بۆ بەهێزکردنی سەروەریی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماکرۆن لە وتارێکیدا بۆ ئامادەبووان (28ی ئابی 2021) وتی، "خۆشحاڵم کە جارێکی تر گەڕامەوە بۆ عێراق بۆ بەشداریکردنی لە لوتکەی بەغدا" و وتی، "عێراق بەرەو سەقامگیری و پەرەپێدان دەڕوات."

 

جەختیکردەوە کە "فەڕەنسا پابەندە بە پشتگیریکردنی عێراق و لێرەین بۆ بەهێزکردنی سەروەرییەکەی."

 

جەختیکردەوە کە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق گرنگە بۆ قۆناغی نوێی وڵات."