ناس کورد-
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر "ڕێزگرتن لە گیانلەدەستدانی سەربازانی ئەمریکی و قوربانیانی" هێرشەکەى فڕۆکەخانەی کابوڵ ئاڵاکەى داگرت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کونسوڵخانەکە وێنەیەکی داگرتنی ئاڵاکەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاوکردووەتەوە (28ی ئابی 2021) و نوسیویەتی، "بۆ رێزگرتن لە گیانلەدەستدانی سەربازانی ئەمریکی و قوربانیانی تری ھێرشە تیرۆریستییەکەی کابول، ئەفغانستان، ئێستا ئاڵای ئەمەریکا لە کونسوڵخانە لە ھەولێر و لە ھەموو باڵەخانە حکومییەکان لەدەرەوە بۆ نیوە ھێنراوەتە خوارەوە."
دەشڵێت، "لەکاتێکدا ئێمە لە پرسە وشیوەنداین بۆ قوربانیانی ئەم کارە دڕندانەیە، ئێمە نزا بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاسوودەیی بۆ ھەموو خێزان و خۆشەویستان کە لە ماتەمدان دەکەین."