کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر بێت و بەرپرسانی ئێران گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن ڕەتبکەنەوە، "گەمژە و خۆپەرستن". . دۆناڵد ترەمپ جەختى لەوە کردەوە، بەرپرسانی ئێران گەلەکەی خۆیان خۆش ناوێت، چونکە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ڕەتدەکەنەوە، بەڵام ئەمریکا بۆ ئەو مەبەستە پەلەی نییە، لەبەر ئەوەى ئێران بەدەست قەیرانێکی سەختی ئابوورییەوە گرفتار بووە. . ترەمپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنوسانی وت، ئێستا تۆپەکە لەگۆڕەپانی ئێراندایە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ، وتیشی، ئەمریکا کاتی زۆری لەبەردەمدایە، بەڵام ئێستا بە کاتێکی باش دەزانێت بۆ ئەو وڵاتە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ماوەی 10 ساڵە لەسەری کەڵەکە بوون. . لەکۆتاییشدا، ترەمپ بەرپرسانی ئێرانی بە "گەمژە و خۆپەرست" وەسفکرد ئەگەر بێت و گفتوگۆ ڕەتبکەنەوە. . لاى خۆشیەوە، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران، هەڕەشەى توندى لە ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند: "خستنەخوارەوەى فڕۆکەکەى ئەمریکا تاقیکردنەوەیەکى باش بوو، بۆ ئەوەى چی دیکە ئەمریکا نەتوانێت سنورى ئێران ببەزێنێت". . عەلى لاریجانى، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران ئاماژەى بەوەشکرد: "ئەگەر بێت و جارێکى دیکە ئەمریکا سنورەکانى ئێران ببەزێنێت ئەوا وەڵامێکى توندترى دەدەینەوە". . لەلایەکى دیکەوە، ئیمانیۆڵ ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا ڕایگەیاند، تەواوى هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەى شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران دروست نەبێت. . ماکرۆن لە ژاپۆن، لەکاتى بەشدارى لە لوتکەى کۆمەڵەى 20، ئاماژەى بەوەکرد، "هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەى هیچ لایەنێک لە ئەمریکا و ئێران هەنگاوێک هەڵنەگرن کە نەتوانن ڕاستى بکەنەوە". . .