گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماکرۆن لە بەغدا: پابەندین بە هاوکاریکردنی عێراق

2021.08.28 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
ماکرۆن لە بەغدا: پابەندین بە هاوکاریکردنی عێراق

ناس کورد-

لەدوای گەیشتنی بە بەغدا، ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی و هاوکارییەکانیان بۆ عێراق.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماکرۆن لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا (28ی ئابی 2021) وتی، "دەمانەوێت لە چەندین بواری جیاوازدا هەماهەنگی بکەین و سورین لەسەر هاوکارییەکانمان بۆ ئەو وڵاتە."

 

ئەمڕۆ "لوتکەی وڵاتانی دراوسێ" بە ئامادەیی حەوت وڵات لە بەغدا بەڕێوەدەچێت بە ئامانجی بنیادنانەوەى پەیوەندییەکانی عێراق بە دەوروبەری و وڵاتانی هەرێمی، هەروەها کەمکردنەوەى بارگرژییەکانی ناوچەکە.

 

ماکرۆن وتیشی، فەڕەنسا ڕژدە لەسەر سەقامگیری عێراق و "ژیانێکی باشترمان دەوێت بۆ خەڵکی ناوچە ڕزگارکراوەکان و پشتگیری هەوڵەکانی حکومەت دەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەیان."

 

باسی لەوەشکرد، سەردانە یەک لەدوای یەکەکان لەنێوان هەردوولا بە ئاڕاستەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە "پێشوازی دەکەین لەو پێشکەوتنە دەکەین کە حکومەتی عێراق بەدەستی هێناوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان."

 

جەختی کردەوە کە فەڕەنسا بودجەیەکی بۆ پشتگیری سەقامگیربوونی عێراق دابین کردووە.

 

هاوکات مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، فەڕەنسا بەشداری لە شەری عێراق دژی داعش کردووە و سوپاسی خۆشی بۆ بایەخدانی ئەو وڵاتە بە عێراق دەربڕی.