ناس کورد-
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى عێراق، رەوتى سەدر بە "هاوبەشێکى گرنگ" ناودەبات، ئەوەش لەیەکەم هەڵوێستى فەرمى ئەو حزبەدا لەبارەى پاشەکشەى موقتەدا سەدر لەبڕیارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤیان سەبرى ئەمڕۆ هەینى لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق وتى "رەوتى سەدر هاوبەشێکى گرنگى پڕۆسەى سیاسییە".
وتیشى "هەوڵ هەیە بۆ نزیککردنەوەى بۆچونەکان لەگەڵ ئەو لایەنانەى بایکۆتى هەڵبژاردنیان کردووە".
ڤیان سەبرى هۆشداریدا لە روودانى پشێوى لە عێراق ئەگەر هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا ئەنجام نەدرێت.
موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر ئەمڕۆ لە بڕیارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردن پاشەکشەیکرد و داواى بەشداریی ملیۆنى لە لایەنگرانى کرد.
سەدر لە وتارێکدا (٢٧ى ئابى ٢٩٠٢١) وتى "وەرەقەیەکى چاکسازیم لە هێزە سیاسییەکانەوە بەدەستگەیشتووە، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن".
وتیشى "بەشدارى هەڵبژاردن دەکەین بەبەهێزى، سوپاسى مستەفا کازمى دەکەین".
سەدر داواى لەلایەنگرانى کرد بەشدارى ملیۆنى دەنگدان بکەن وەک چۆن لە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان وەستان.