کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- داواکارى گشتى فەڕەنسا ڕایگەیاند، کێشەى کارەبایی یان جگەرەى نەکوژاوە هۆکارى سوتانى کڵێساى نۆتردام بووە، دڵنیاشی کردەوە "کارێکى تاوانکارى نەبووە". . فرانس ئینفۆ لە زارى داواکارى گشتی فەڕەنساوە بڵاوى کردوەتەوە: "هیچ گریمانەیەک نییە بۆ ئەوەى پاڵنەرێکى تاوانکارى هەبووبێت بۆ ڕوودانى ئاگرەکەى نۆتردام، هەندێک گریمانە هەن کە لێکۆڵەرەوەکان کاریان لەسەر کردووە، تیایدا گریمانەى ئەوەیان کردووە، کێشەى کارەبایی یان جگەرەى نەکوژاوە هۆکارى ڕووداوەکە بوون، کە لەم قۆناغەدا ناتوانین بگەینە بڕیارى کۆتایی لەبارەیانەوە". . داواکارى گشتى ئەوەشى وتووە، هەرچەندە لە ئێستادا نەتواندراوە هۆکارى ڕاستەقینەى ڕووداوەکە دیاریبکرێت، بەڵام دەبێت شارەزایان و پسپۆڕان بەردەوام بن لەسەر توێژینەوە و بەدواداچوونەکانیان لەوبارەیەوە. . کڵێساى نۆتردام کە کڵێساییەکەى مێژوویی فەڕەنسایە، لە ناوەڕساتى مانگى نیسانى ڕابردوودا ئاگرى گرتوو زیانێکى زۆرى پێگەیشت، لە ئێستاشدا لە هەوڵى دووبارە بوونیادنانەوەیین. . .