گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبەردەڕەش خۆپیشاندانە و رێگەیەکى سەرەکى داخرا

2021.08.27 - 18:06
App store icon Play store icon Play store icon
لەبەردەڕەش خۆپیشاندانە و رێگەیەکى سەرەکى داخرا

ناس کورد-

 

هاوڵاتییانى ناڕازیی لە شارۆچکەى بەنێیانى سنورى بەردەڕەش دژى خراپى رێگاوبان رژانە سەر شەقام و رێگەیەکى سەرەکیان داخست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەى "ناس" بینویەتى دەردەکەوێت، هاوڵاتییانى ناڕازیی لەسەر شەقامى سەرەکى بەردەڕەش - خەبات گردبوونەتەوە و ئاگریان کردووەتەوە و شەقامەکەیان داخستووە.

 

هاوڵاتییە خۆپیشاندەرەکان دەڵێن، ساڵانێکى زۆرە داواى چاککردنى رێگاکە دەکەن و تا ئێستا چاکنەکراوە.