گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رەوشى خوێندن

پەروەردەى سلێمانى قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە

2021.08.27 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەى سلێمانى قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە

ناس کورد-

 

پەروەردەى سلێمانى قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە کە کەم و کوڕی میلاکاتی قوتابخانە و مامۆستایان و فەرمانبەران لە سیستمى e-parwarda  تۆماربکەن، پێش ئەوەى زیادکردن و سڕینەوەی زانیاری رابگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاگادارییەکى بەڕێوەبەرێتی پلاندانانی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، هەر قوتابخانەیەک زانیارییەکانى نوێنەکاتەوە لەو سیستمە خۆى بەرپرسیار دەبێت.

 

دەقى ئاگادارییەکە:

 

ئاگاداری بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن

داواکارین بەپەلە لەڕێگەی بەکارھێنەری قوتابخانەکانتانەوە پێداچوونەوە بە کەم و کوڕی میلاکاتی قوتابخانە و مامۆستایان و فەرمانبەرانتان بکەن لە سیستمی e-parwarda چوونکە لەماوەیەکی نزیکدا زیادکردن و سڕینەوەی زانیاری ڕادەگیرێت بۆ ھەر کەم و کوڕیەک قوتابخانەکان بەرپرسار دەبن .

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

بەڕێوەبەرێتی پلاندانانی پەروەردەیی