گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

یۆڤانتۆس زانیارى نوێ لەبارەى رۆیشتنى رۆناڵدۆ ئاشکرادەکات

2021.08.27 - 17:17
App store icon Play store icon Play store icon
یۆڤانتۆس زانیارى نوێ لەبارەى رۆیشتنى رۆناڵدۆ ئاشکرادەکات

ناس کورد-

راهێنەرى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى رایگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا یانەکەى جێدەهێڵێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماسيميليانو ئەلێگرى ئەمرۆ هەینى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "ئێوارەى دوێنێ کریستیانۆ ئاگاداریکردمەوە کە هیچ نیازێکى نییە لەگەڵ یۆڤانتۆس یارى بکات، بۆیە بۆ یارى سبەینێ بانگهێشتنەکراوە".

 

وتیشى "شتەکان دەگۆرێن، ئەمە سروشتى ژیانە، یۆڤانتۆس دەمێنێتەوە، ئەوەش گرنگترین شتە".

 

راهێنەرى یۆڤانتۆس هیچ یانەیەکى دیارینەکرد کە رۆناڵدۆ بەنازە بۆى بڕوات، بەڵام راپۆرتەکان ئاماژە بەئەگەرى رۆیشتنى دەکەن بۆ یانەى مانچستەر سیتى.

 

رۆژنامە ئینگیلیزییەکان (پێنجشەممە 26ی ئابی 2021) بڵاویانکردووەتەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی زۆر نزیکە لە یانەی مان سیتی و تەنها بە فەرمیی ڕاگەیاندنی گرێبەستەکە ماوە.   

  

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بە گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتییەوە کردووە و گفتوگۆیان لەسەر پێگەی ڕۆناڵدۆ کردووە لەکاتی پەیوەندیکردنی بە یانەکەوە.   

  

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا ڕۆنالدۆ لە یانەی یۆڤێنتۆس دڵخۆش نییە و بەهۆی دابەزینی ئاستی یانەکەشەوە هەلی بردنەوەی نازناوەکانی کەمە بۆیە دەیەوێت لە ڕێگەی یانەی مان سیتییەوە بگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێکان.