گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکەربەلا

سێ خوشک بەهۆى سوتانى ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

2021.08.27 - 12:59
App store icon Play store icon Play store icon
سێ خوشک بەهۆى سوتانى ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

 

بەهۆى سوتانى ماڵەکەیانەوە لەکەربەلا سێ کچ گیانیان لەدەستدا کە لەیەک خێزانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق، کچەکان گیانیان لەدەستداوە دواى ئەوەى ماڵەکەیان لە قەزاى هندییە بەهۆى شۆرتى کارەباوە سوتاوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکە کاتژمێر حەوتى سەرلەبەیانى کەوتووەتەوە و کچەکان نەیانتوانیوە لەماڵەکە دەربچن بەهۆى داخستنى دەرگاکانەوە و تیمەکانى ئاگر کوژێنەوەش نەیانتوانیوە رزگاریان بکەن.

 

لاى خۆیەوە، بەرگرى شارستانى کەربەلا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هەر سێ کچەکە لەخەودا بوون کاتێک ئاگرەکە کەوتووەتەوە بەهۆیەوە بێهۆش بوون و تیمەکانى فریاگوزاریش نەیانتوانیوە رزگاریان بکەن و گیانیان لەدەستداوە.

 

me_ga.php?id=24670me_ga.php?id=24676me_ga.php?id=24673me_ga.php?id=24677me_ga.php?id=24671me_ga.php?id=24672me_ga.php?id=24675me_ga.php?id=24674