گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشى سەر فڕۆکەخانە

سی ئێن ئێن: دوو بەڵێنى بایدن لەبارەى ئەفغانستان جێبەجێکردنیان قورس و مەحاڵە

2021.08.27 - 12:37
App store icon Play store icon Play store icon
سی ئێن ئێن: دوو بەڵێنى بایدن لەبارەى ئەفغانستان جێبەجێکردنیان قورس و مەحاڵە

ناس کورد-

 

کەناڵى سی ئێن ئێنى ئەمریکى رایگەیاند، دوو بەڵێنى جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا لەوتارەکەى لەبارەى هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى کابوڵ جێبەجێکردنیان قورس و مەحاڵن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جۆ بایدن رۆژى پێنجشەممە لەوتارێکدا لەبارەى هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى کابوڵەوە کە بەهۆیەوە ١٣ سەربازى ئەمریکى کوژران و ١٨ ى دیکەش برینداربوون بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیدا.

 

بەپێی سى ئێن ئێن، خاڵى یەکەمى وتارەکە کە جێگەى پرسیارە، بەڵێندانى بایدن بوو بۆ تەواوکردنى پرۆسەى گواستنەوەى ئەمریکى و ئەو ئەفغانیانەى یارمەتى هێزەکانى ئەمریکایان داوە تا ٣١ ى ئاب، ئەوەش مەحاڵە بەدیبهێنرێت چونکە وادەى کشانەوە درێژنەکراوەتەوە.

 

خاڵى دووەم پەیوەندیدارە بە بەڵێنى بایدن بۆ وەڵامدانەوەى توندى داعشى خراسان کە بەرپرسیارێتى هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى لەئەستۆ گرت، کە بەپێى سی ئێن ئێن ئەوەش زۆر قورسە جێبەجێبکرێت، چونکە هیچ هێزێکى ئەمریکى لەسەر زەوى یان لە نزیک ئەفغانستان بونیان نابێت.