گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لوتکەى بەغدا

ڤیدیۆ؛ بڵاوکردنەوەى هێزى تایبەت و رێوشوێنى ئەمنى توند لەبەغدا

2021.08.27 - 11:40
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ بڵاوکردنەوەى هێزى تایبەت و رێوشوێنى ئەمنى توند لەبەغدا

ناس کورد-

 

بەغداى پایتەخت ئەمڕۆ بڵاوبوونەوەى چڕى هێزە ئەمنی و تایبەتەکان بەخۆوە دەبینێت، پێش رۆژێک لەبەستنى کۆنگرەى بەغدا بۆ هاریکاریی و شەراکەت کە زیاتر لە نۆ وڵات تێیدا بەشداردەبن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیامنیرى "ناس" رایگەیاند، لەناوچەى سەوزى ناوەراستى بەغدا هێزى تایبەت بڵاوەیپێکراوە، لەچوارچێوەى ئامادەکارییەکان بۆ بەستنى لوتکەى چاوەڕوانکراو کە سبەینێ دەستپێدەکات.  

 

وتیشى رێوشوینە ئەمنییەکان ناوچەکانى دیکەى وەک جادرییە و شەقامى گەیشتن بە فڕۆکەخانەى گرتووەتەوە.

 

کۆنگرەکە بەبەشدارى تورکیا و ئێران و سعودیە و میسر و کوەیت و ئەردەن و قەتەر و ئیمارات و فەڕەنسا و شاندى کۆمکارى عەرەبی و ئەنجومەنى هاریکارى کەنداو، رێکخراوى هاریکارى ئیسلامى بەڕێوەدەچێت.