گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆرسەى هەینى

پاشەکشەى دۆلار نەوت بەرزدەکاتەوە

2021.08.27 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
پاشەکشەى دۆلار نەوت بەرزدەکاتەوە

ناس کورد-

 

نرخى نەوت ئەمڕۆ هەینى بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، ئەوەش بەهۆى لاوازى دۆلارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى نەوتى برێنت بەڕێژەى  1.28% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 71.08 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. هەروەها نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا بەرێژەى 1.39% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 68.36 دۆلار.

 

ئەم هەفتەیە نرخى نەوت بەهێزترین گەشەى بەخۆوە بینى، بەجۆرێک برێنت بەڕێژەى 8.9% و تەکساس بەڕێژەى  9.55% بەرزبوونەتەوە، ئەوەش بەهۆى چەند هۆکارێکەوە لەناویاندا لاوازى دۆلار.