ناس کورد-
کەناڵى "ئێن بی سی" ى ئەمریکى ئاشکرایکرد، واشنتن ١٠ ساڵ لەمەوبەر خەڵاتێکى گەورەى تەرخانکردووە بۆ هەر کەسێک کە زانیارى لەسەر سەرکردەیەکى تالیبان بدات کە لەئێستادا یەکێکە لە ئەندامانى دەستەى بەڕێوەبردنى ئەفغانستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی کەناڵەکە، واشنتن بڕى پێنج ملیۆن دۆلارى وەک خەڵات بۆ هەر کەسێک دیاریکردبوو، کە زانیارى لەبارەى خەلیل حەقانى یەکێک لەسەرکردەکانى تاڵیبان پێشکەش بکات، کە لەناو لیستى داواکراواندا بوو.
سەرچاوەیەکى نزیک لە تاڵیبان پێشتر رایگەیاندبوو، ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى ئەفغانستان لە 12 کەس پێکدێت، کە لەناویاندا خەلیل حەقانى تێدایە.
حەقانى لەساڵى ٢٠١١ وە لەلایەن ئەمریکاوە داواکراوە و تۆمەتى کارکردن بۆ قاعیدەى خراوەتەپاڵ.