گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە

2021.08.26 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە

ناس کورد- 

 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم سبەینێ هەینی پلەی گەرمی بەڕێژەی یەک پلە بەرزدەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "سبەینێ ھەینی 27ی ئابی 2021، لە ئەنجامی زیادبوونەوەی کاریگەری بارستە ھەوای گەرم لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلەی گەرمی لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٤٣ پلە ، ھەولێر ٤٤ پلە ، دھۆک ٤٢ پلە ، ھەڵەبجە ٤٢ پلە ، کەرکوک ٤٦ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٤٧ تا ٤٨ پلەی سیلیزی دەبێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئاسمان ساماڵ ەەبێت و خێرایی با ئاسای ئەبێت بەخێرای ١٠-١٦ کم/س بە ئاراستەی جیا جیا، بەڵام لەکاتەکانی ئێوارە و بەتایبەت شەو چالاکی بای باکوری رۆژھەڵات زیاد دەکات بەتایبەت لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی رۆژھەڵات و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم بە خێرای لەنێوان ١٨-٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا."