گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێک لە داعشەوە بۆ تاڵیبان ’’دۆخێکی نوێ لە ئەفغانستان’’

2021.08.26 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە داعشەوە بۆ تاڵیبان ’’دۆخێکی نوێ لە ئەفغانستان’’

ناس کورد - 

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز و سەکۆ میدیاییەکانی داعش، ئەو ڕێکخراوە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی کابولی پایتەختی ئەفغانستان ڕاگەیاند و دۆخی وڵاتەکەی ئاڵۆزتر کرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لە چەند سەکۆیەکی میدیاییەوە، لە ئەستۆگرتنی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی کابولی لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە ڕاگەیاند. 

 

هاوکات، ماڵپەری (أعماق)ی زمانحاڵی داعش، لە تێلیگرام بڵاویکردووەتەوە، "ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی کابول ڕادەگەیەنێت." 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئابی 2021، دوو تەقینەوە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی کابول ڕوویاندا و بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، بووەتەهۆی کوژرانی نزیکەی 60 کەس برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیکە.   

 

لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان، ئەمە یەکەم چالاکی و پەیامی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعشە لەو وڵاتە، بۆیە ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی نوێ و زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخی وڵاتەکە. 

 

زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵبیان (پێنجشەممە 26ی ئابی 2021) لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند، "ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی تەقینەوەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی کابول دەکات کە هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسن لە ئاسایشی ئەو ناوچەیە"    

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە گرنگییەکی زۆر بە ئاسایش و پاراستنی گەلەکەمان دەدەین و هەرکەسێک دەستی لەم تاوانەدا هەبێت دەیدۆزینەوە و بەتوندی سزای دەدەین."