گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

خشتەیەکی نوێی مووچە ڕاگەیەنرا

2021.08.26 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
خشتەیەکی نوێی مووچە ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم گەنجینەکانی ئاگادارکردەوە کە ڕۆژی یەکشەممە مووچەی هێزەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی یەکی سلێمانی (پێنجشەممە 26ی ئابی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "وەزارەتی دارایی فەرمانی ناردووە بۆمان کە ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئابی 2021، مووچەی هێزەکانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت." 

 

دوێنێ چوارشەممە 25ی ئابی 2021، وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب کرد و مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش کرا.