گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وردەکاریی ’’کوشتن و دەستدرێژیکردنەسەر نورزان’’ بڵاوکرایەوە

2021.08.26 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی ’’کوشتن و دەستدرێژیکردنەسەر نورزان’’ بڵاوکرایەوە

ناس کورد- 

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاریی کوژرانی نورزان ئەلشەمەری تەمەن 20 ساڵی لە بەغدا ئاشکرا کرد و دەڵێت، لەلایەن سێ کەسەوە کوژراوە، بەڵام هیچ دەستدرێژییەکی سێکسی نەکراوەتەسەری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کوژرانی کچێکی گەنج لە بەغدا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە بەتایبەت کە باس لەوە دەکرێت، کچەکە پێش کوژرانی دەسترێژی سێسکیی کراوەتەسەر. 

 

لەوبارەیەوە لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆ (پێنجشەممە 26ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "لە یەکەم ساتی ڕووداوەکەوە تیمێکی شارەزامان پێکهێنا و دەرکەوتووە کە تاوانەکە لەلایەن سێ کەسەوە ئەنجامدراوە  و کچەکە چەقۆ کوژراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ دەستدرێژییەکی سێکسی نەکراوەتە سەر کچەکە، چونکە تاوانەکە لەسەر شەقام ئەنجامدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری دەکەین." 

 

بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان، کچەکە بێ باوکە و تەمەنی لە دەوروبەری 20 ساڵیدایە و لە دوکانێکی شیرینی لە بەغدا کاری کردووە.

 

لیوا سەعد ئەوەی خستووەتەڕوو، "لێدوان لە شایەتحاڵی ڕووداوەکە و هەروەها لە دایکی کچەکە وەرگیراوە و لیکۆڵینەوە لەوبارەیەو بەردەوامە.