گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەکە چارەسەر کرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی وادەی دەستکردنەوەی بە دابەشکردنی ئاو ڕاگەیاند

2021.08.26 - 18:22
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی وادەی دەستکردنەوەی بە دابەشکردنی ئاو ڕاگەیاند

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی چارەسەرکردنی کێشەی تەکنیکی پڕۆژەی ئاوی دووی دوکان - سلێمانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی (پێنجشەممە 26ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "بەهەوڵ و ماندووبونی کارمەندانی پڕۆژەی دووی ئاوی دوکان سلێمانی کێشەی تەکنیکی پڕۆژەکە چارەسەر کرا و انشاللە بەیانی دابەشکردنی ئاو دەست پێ دەکاتەوە." 



ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر، بەرێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى وەستانى دابەشکردنى ئاوى لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکان راگەیاند، بەهۆى بڕانى کارەباوە.