گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکێتی گۆڕانکارییەکی دیکەی ڕاگەیاند ’’بەرپرسێکی دیکە لە پۆستەکەی لادرا’’

2021.08.26 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی گۆڕانکارییەکی دیکەی ڕاگەیاند ’’بەرپرسێکی دیکە لە پۆستەکەی لادرا’’

ناس کورد- 

میدیای نزیک لە ماڵی تاڵەبانی بڵاویکردەوە، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ و لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، فەرمانی گواستنەوەی بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە دەرچووە بۆ دانانی لە جێگەی بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەوبارەیەوە میدیای نزیک لە ماڵی تاڵەبانی (پێنجشەممە 26ی ئابی 2021) لەزاری عوسمان شارباژێری، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ بە SNNی ڕایگەیاند، " لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە فەرمانێك دەرچووە بە گواستنەوەی من لە بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ بۆ دەستبەكاربوونم لە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی." 

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە جێگەی من فەرەیدون محەمەد دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ و لە هەفتەی داهاتوو ئەو گۆڕانكاریانە دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە”.

 

دانانی عوسمان شارباژێڕی وەک بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ لەکاتێکدایە، پێشتر لوقمان تەڕەماری، بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ بوو، بەڵام لەدوای گۆڕانکارییەکانی 8ی تەمموز دەنگۆی لابردنی لە پۆستەکەی بڵاوبوویەوە.