گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دوو خوشک کەوتنە نێو ئاوی زێی گەورە

2021.08.26 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
دوو خوشک کەوتنە نێو ئاوی زێی گەورە

ناس کورد- 

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ، دوو خوشک کەوتنە نێو ئاوی زێی گەورە و دوای ئەوەی یەکێکیان خۆی ڕزگارر کردووە، بەڵام ئەوی دیکەیان خنکاوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موقەدەم فیراس یاسین، بەرێوبەری بەرگریی شارستانی قەزای ئاکرێ (پێنجشەممە 26ی ئابی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "کاتژمێر 12:00 ئاگادار کراینەوە کە دوو خوشکی خەڵکی گوندی خولئ شەرەفۆنا لە ناحیەی بجیل کەوتونەتە ناو ئاوی زێی گەورە." 

 

وتیشی، " یەکێکیان توانیویەتی خۆی رزگار بکات، بەڵام خوشکەکەی دیکەی کە تەمەنی 11 ساڵە خنکاوە و گیانی لەدەستداوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تائێستا تەرمەکەی دەرنەهێنراوەتەوە و تیمەکانمان بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن."