گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کێشەی کۆمەڵایەتی’’

هەڵهاتوویەکى دهۆک لە هەولێر کوژرا

2021.08.26 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵهاتوویەکى دهۆک لە هەولێر کوژرا

ناس کورد-

پۆلیسى هەولێر کوژرانى هاوڵاتییەکى راگەیاند، کە بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتییەوە لەدهۆکەوە بەرەو ئەو شارە هەڵهاتبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی 26/8/2021 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتنی هاووڵاتییەک بە ناوی (محەمەد ساڵح حەسەن) لە گەڕەکی تەیراوە ئاگادار کرانەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوو، پاش کۆکردنەوەی زانیاری، دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شاری دهۆک ڕایکردوە و هاتووەتە شاری هەولێر و لە ئاکامدا کوژراوە، بۆیە هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ئێستاشدا دۆسیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر ڕووداوەکە.