ناس کورد-
وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند، نرخى دۆلار "موقەدەس" نییە و دۆخى دارایی حاڵەتى نیگەرانى تێپەڕاندووە و ئێستا لەدۆخێکى هەستیاردان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى عەلاوى ئەمڕۆ پێنجشەممە بە "ناس"ى راگەیاند، هەموو حکومەتێک پێویستى بە 20 - 25% سیولەى دارایی هەیە بۆ تێپەڕاندنى کێشەکان، باشبوونى رێژەیی نرخى نەوت و رێوشوێنەکانى حکومەت کاریگەریان لەسەر دۆخى دارایی هەبووە.
وتیشى گۆڕینى نرخى دراو پڕۆسەیەکى ئاسان نەبوو، روبەڕووى کێشەى زۆرى کردنەوە، حکومەتى ئێستا عێراقى رزگارکر بەپڕۆسەى چاکسازیی ئابورى وڵات.
عەلاوى جەختیکردەوە، سیاسەتى نەختینەیی سیاسەتێکى چاکسازییە و بەبێ بەردەوامى ئەو پڕۆسەیە ناتوانرێت وڵات لەداڕوخانى ئابورى رزگار بکرێت.