گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى ئاشکراکرا

دابەشکردنى ئاو لە سلێمانی و قەزاو ناحیەکانى دەوروبەرى راگیرا

2021.08.26 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى ئاو لە سلێمانی و قەزاو ناحیەکانى دەوروبەرى راگیرا

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى وەستانى دابەشکردنى ئاوى لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکان راگەیاند، بەهۆى بڕانى کارەباوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەهۆی بڕانی کارەبا لە سەعات ۱۲ شەوەوە لە پڕۆژەی دووەمی ئاوی دوکان سلێمانی کێشەی تەکنیکی لە پڕۆژەکە دروست بوە بەوهۆیەوە دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و ئەڵلایی و بازیان پیرەمەگروون وەستاوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بەهۆی بڕانی کارەبا لە سەعات ۱۲ شەوەوە لە پڕۆژەی دووەمی ئاوی دوکان سلێمانی کێشەی تەکنیکی لە پڕۆژەکە دروست بوە بەوهۆیەوە دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و ئەڵلایی و بازیان پیرەمەگروون وەستاوە ، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان سەرقاڵی کارکردن و چاکردنن تا بەزووترین کات دابەشکردنی ئاو دەست پێ بکاتەوە ، داوا لەهاووڵاتیانی ئازیز دەکەین ئاگادار بن و دەست بە ئاوەوە بگرن .