ناس کورد-
دەستەى نەزاهەى عێراق رایگەیاند، فەرمانبەرێکى دەستەى گومرگ لە دۆسیەیەکى گەورەى گەندەڵییەوە تێوەگلاوە کە بڕەکەى نزیکەى ملیارێک دینارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فەرمانگەى لێکۆڵینەوەى دەستەکە دۆسیەیەکى پێگەیشتووە لەبارەى دەستکەوتى ناڕەواى فەرمانبەرێکى دەستەى گومرگ و رەوانەى دادگا کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دادگاى تاوانى رەسافە تایبەت بە دۆسیەکانى نەزاهە بڕیاریداوە بە زیندانیکردنى ئەو کسە بۆ ماوەى ساڵێک و پێبژاردن و گەڕانەوەى پارەکە کە بەبڕەکەى (916.000.000) ملیۆن دینارە.
بەپێی بەیاننامەکە، دادگا هەروەها بڕیاریداوە بە دەستبەسەرداگرتنى خانوەکەى و ئۆتۆمبێلەکەى لەجۆرى (جێب).