ناس کورد-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، رێگەنادات نرخی سبەتەی ھێلکە لە پێنج ھەزار زیاتر بفرۆشرێت، بڕیاریشیدا نرخى ئارى ناوخۆیی دابەزێنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، رۆژی چوار شەممە بەرێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی ھێلکە و بۆئەوەی بازرگان و خاوەن دوکان و مارکێتەکان کۆبووەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامانج لەکۆبوونەوەکە ئەوەبووە بازرگان و خاوەن دوکان و مارکێتەکان بەئارەزوی خۆیان نرخی ھێلکە بەرز نەکەنەوە بریاریاندا ھەر شوێنێک نرخی سبەتەی ھێلکە لە ٥ ھەزار زیاتر بفرۆشێت سزا دەدرێت و شوێنەکەی دادەخرێت.
بەپێی راگەیەنراوێکى دیکەى وەزارەتەکە، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد تا ئاستی نرخی پێشوتر.
باس لەوەشکراوە، ئەو ئاردەى لەبەشەخۆراکدا دابەشدەکرێت تاقیکراوەتەوە و خاوەن فرنه كان خواستى زۆريان له سه رە، بۆیە نرخى فه ردەى ئارد له سلێمانى بۆ 23000 بيست و سێ هه زار دينار دابەزى.