گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

40 ئەمپێر

پێوەرى زیرەکى کارەبا نوێدەکرێتەوە

2021.08.26 - 08:48
App store icon Play store icon Play store icon
پێوەرى زیرەکى کارەبا نوێدەکرێتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم هاوبەشانى کارەبا ئاگاداردەکاتەوە لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا سیستەمی پێوەری زیرەك نوێ دەكرێتەوەو دەبێت هاوبەشانی كارەبا لە 40 ئەمپێر كەمتر كارەبا بەكاربهێنن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە،  نوێكردنەوەی سیستەمی پێوەری زیرەك بەمەبەستی چارەسەركردنی چەند گرفتێكی تەكنیكی یە كە لەهەندێك پێوەری زیرەك روویدابوو.

 

دەقى ئاگادارییەکە:

 

ئاگادارییەك لە پرۆژەی پێوەری زیرەكەوە

 

ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی كارەبا دەكەینەوە كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە بە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی كارەباكانیان لە 40 ئەمپێڕ كەمتر ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا سیستەمی پێوەری زیرەك لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان نوێ دەكرێتەوەو دەبێت هاوبەشانی كارەبا لە 40 ئەمپێڕ كەمتر كارەبا بەكاربهێنن بۆ ئەوەی پێوەرەكانیان دوور بن لە كوژانەوەی كارەباكەیان.  نوێكردنەوەی سیستەمی پێوەری زیرەك بەمەبەستی چارەسەركردنی چەند گرفتێكی تەكنیكی یە كە لەهەندێك پێوەری زیرەك روویدابوو.