گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڵوێستی نوێی سەدر لەبارەى وادەی هەڵبژاردن لە عێراق ئاشکرا کرا

2021.08.25 - 22:40
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی نوێی سەدر لەبارەى وادەی هەڵبژاردن لە عێراق ئاشکرا کرا

ناس کورد-

کەناڵی ئەلعەرەبییە لە زاری سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر پشتگیری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات لە وادەی خۆیدا، واتە 10ی تشرینی یەکەمی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵیی "العربیة" هیچ زانیارییەکی تری لەو بارەیەوە ئاشکرا نەکردووە، ئەوە لەکاتێکدایە سەدر بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنەکەى کردووە.

 

لەئێستادا بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە کەوتووەتە گۆمێکی قوڵەوە، هەرچەندە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق جەختدەکاتەوە کە پاشەکشە ناکەن لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا لە 10ى تشرینى یەکەمى داهاتووە، بەڵام چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی جەخت دەکەنەوە کە پێشنیاز کراوە هەڵبژاردنەکە دوابخرێت بۆ نیسانی ساڵی داهاتوو.

 

 

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.

 

ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.

 

ئاماری لیست و كاندیدەكان

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس

سەربەخۆكان 887 كاندید

حیزبەكان 1002

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید

لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.

 

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.