ناس کورد-
ئه‌نگێلا مێركڵی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا به پێویستی ده‌زانێت بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی 20 ساڵی ڕابردوو له ئه‌فغانستان، دیالۆگ له‌گه‌ڵ بزوتنەوەى تاڵیبان بكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مێركڵ له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی پرۆسەكانی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ئه‌فغانستان دوا و داكۆكی له‌وه كرد كه سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له ئه‌فغانستان مه‌ترسیداره و وتی، "داننان به تاڵیبان له ئه‌فغانستان سه‌خته، به‌ڵام ناچارین له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاستییه مامه‌ڵه بكه‌ین".
ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا هەروەها به پێویستی زانی پشتیوانی له هاوڵاتییانی ئه‌فغانستان و په‌نابه‌رانی وڵاتانی دیكه بكه‌ن و گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواوین. تا بتوانین هه‌ڵمه‌ته‌كانی گواستنه‌وه له ئه‌فغانستان به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ین و بڕی 600 ملیۆن یورۆمان بۆ په‌نابه‌ران ته‌رخان كردووه".