ناس کورد-
بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ لە بەریتانیا، لە ماوەی کەرەنتینەدا بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆنا ڕێژەی جگەرەکێشانی لە ناو گەنجاندا زۆر زیادی کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناوەندی توێژینەوەی شێرپەنجە لە بەریتانیا دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانە خۆیان بە جگەرەکێش ناوبردووە و تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 34 ساڵدایە لە 21.5% بەرزبووەتەوە بۆ 26.8%.
ئەم داتایانە هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەى ڕوون نەکردووەتەوە بەڵام شارەزایان پێیان وایە لەکاتی کەرەنتینەدا زۆرێک پەنایان بۆ جگەرەکێشان بردووە تاوەکو لە فشاری دەرونی خۆیان دەرباز بکەن.
هاوکات ڕێژەی بەکارهێنانی کحولیش لە نێوان باڵغبووەکان بە هەموو تەمەنەکانەوە زیادی کردووە.