ناس کورد-
پۆلیسى هەڵەبجە دەستگیرکردنى دوو کەسى راگەیاند، بەتۆمەتى بڕینى قاسەى خێرى مزگەوتێک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بنکەی پۆلیسی بیارە توانیان دوو تومەتبار دەستگیر بکەن کە ماوەیەک پێش ئێستا قاسەی خێری مزگەوتی بەڵخەیان بڕی بوو سەرجەم پارەی قاسەکەیان بردبوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای داننان بەتاوانەکەیان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە لەئێستادا ڕاگیراون بەپێی مادەی یاسایی ٤٤٤ لەبنکەی پۆلیسی بیارە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.