ناس کورد-
هاتوچۆى سۆران بڕیارێکى نوێ لەبارەى ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئاشکراکرد و رایگەیاند ئەو ئۆتۆمبێلانەى كه له ناو شار رادەوستن دەستیان بە سەردا دەگیرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی بێ سه‌ره‌تان وه‌ك ( مانفێست، تابلۆی بیانی، تابلۆی ساخته، بێ تابلۆ و ژماره‌ی كاتی ماوه به‌سه‌ر چوو)، كه له ناو شار رادەوستن دەستیان بە سەر دادەگیرێت و به كرێنی هاتووچۆ ده‌گوازرێنه‌وه بۆ گه‌راجی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه.
ئاماژەى بەوەشکردووە، به پێی بریاری ژماره (79 /سالی 2016) بری (75000) حه فتاو پێنج هەزار دینار رسوماتی گواستنه‌وه‌ی كرێن به پسوله‌ی (68 آ ) لێیان وه‌رده‌گیرێت دواتر به‌پێی به‌یانی ژماره (1 و 7) سالی 2016 رێكاری یاساییان له‌گه‌لدا ده‌كرێت.
بەپێی ئامارەکان لەهەرێمى کوردستان نزیکەى 19 هەزار ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا سەرژمێرى کراون کە زۆرترینیان لەسنورى قەزاى سۆرانە کە نۆ هەزار ئۆتۆمبێلە، لەدواى ئەویش سلێمانى بە سێ هەزار، پاشان راپەڕین بە 2000، هەولێر 1500-1600 دهۆک 1500 ئۆتۆمبێل.