ناس کورد-
پۆلیسى زاخۆ رایگەیاند، نیوەڕۆى ئەمڕۆ ژنێک لە زاخۆ بەدەستى براکەى کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رائید نەشئەت سەلمان، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى پۆلیسى زاخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەو ژنە تەمەنى 45 ساڵە و لەلایەن براکەیەوە لە ناحیەى باتیڤا تەقەى لێکراوە.
وتیشى ژنەکە دەستبەجێ لە شوێنى رووداوەکە گیانى لەدەستداوە، براکەشى بەرەو شوێنێکى نادیار هەڵهاتووە.