گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 زیادکردنی نرخ

جیاوازى نرخى بەنزینى پاڵاوگەى کار لەنێوان سلێمانى و هەولێر ئاشکراکرا

2021.08.25 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
جیاوازى نرخى بەنزینى پاڵاوگەى کار لەنێوان سلێمانى و هەولێر ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

سەرۆکى لیژنەى وزە و سامانە سروشتییەکان لەپەرلەمانى کوردستان ئاشکرایکرد، ئەو بەنزینەى لە پاڵاوگەى کارەوە دەگەیەنرێتە هەولێر و سلێمانى نرخى جیاوازە، ئەوەش پەیوەندى بە کرێی گواستنەوەوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ڕۆژانە نزیکە ٢١٨ ھەزار لیتر لە پاڵاوگەی کارەوە دێتە پارێزگای سلێمانی، ئەم بڕەیە تەنیا ١٠٪‏ پێداویستی سلێمانیە، تەنیا لە سەنتەری پارێزگادا دابەشدەکرێت، بەپێی پشکنینی ئەمڕۆ ئۆکتانی ٩٠ ە.

 

وتیشى ئەم پرۆسە لە لایەن حکومەتەوە بەڕێوە ناچێت و گواستنەوە دراوە بە کۆمپانیایەک، لە ھەولێر نرخی لیترێک (٦٦٠ دینارە) بۆ لە سلێمانی (٧٣٠ دینار)بێت! ئەم زیادکردنی نرخە کرێی گواستنەوە نییە، چونکە کرێی گواستنەوەی لیترێک تەنیا (١٥ دینارە)!

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئەم دۆسیەم بۆ لایەنە پەیوندیدارەکانی حکومەت ناردوە، لە بەدواداچون بەردەوامین..

 

ڕۆژانە نزیکە ٢١٨ ھەزار لیتر لە پاڵاوگەی کارەوە دێتە پارێزگای سلێمانی.. ئەم بڕەیە تەنیا ١٠٪‏ پێداویستی سلێمانیە..تەنیا لە سەنتەری پارێزگادا دابەشدەکرێت، بەپێی پشکنینی ئەمڕۆ ئۆکتانی ٩٠ ە..

 

ئەم پرۆسەش لە لایەن حکومەتەوە بەڕێوە ناچێت و گواستنەوە دراوە بە کۆمپانیایەک..لە ھەولێر نرخی لیترێک (٦٦٠ دینارە) بۆ لە سلێمانی (٧٣٠ دینار)بێت! ئەم زیادکردنی نرخە کرێی گواستنەوە نیە! چونکە کرێی گواستنەوەی لیترێک تەنیا (١٥ دینارە)!

 

چارەسەر:

ئێستا لە ھەرێمی کوردستان تەنیا (٢٥ ھەزار بەرمیل) نەوت دەپاڵێورێت و بە گوتەی وەزیری سامانە سروشتیەکان ملیۆنێک لیتر بەرھەم ھەیەو بەشی پێداویستی ناوخۆش نزیکەی (٤.٥ ملیۆن) لیترە..

 

زیادکردنی بڕی ئەو نەوتەی کە دەبێت بپاڵێورێت بۆ (١٠٠ ھەزار بەرمیل) و جێگیکردنی نرخێکی شیاو لە ھەموو کوردستاندا..

 

عەلی حەمە ساڵح